سبەی دەوامی فەرمانگەکانی هەرێم دەستپێدەکاتەوە

بڕیارە سبەی سێی یەکی کانوونی دووەم، دەوامی فەرمی لە وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێم دەستپێبکاتەوە و ئەو فەرمانگانەشی لە هەرێم سەربە حکومەتی عێراقین دەوام دەکەن.

بەیان جەمال، بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندن لە بەڕێوبەرایەتی پاسۆرتی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانیشەوە ئاگادار کراوینەتەوە کە سبەی سێی یەکی کانوونی دووەم، دەوامی فەرمی دەستپێبکەینەوە”.

لە هەرێمی کوردستان هەندێک لە فەرمانگەکان وەک ڕەگەزنامە و باری شارستانی و پاسپۆرت و نشینگە و بەنداوەکان سەربە حکومەتی عێراقین، بەڵام سبەی ڕۆژی یەکشەممە لە عێراق درێژکراوەی پشوی سەریساڵە و ئەو فەرمانگانە پابەندن بە فەرمانی حکومەتی هەرێمەوە بۆ دەوامکردنی سبەی.

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە 27 ی کانونی یەکەمەوە تا ڕۆژی سێی کانوونی دووەم، پشوی ڕاگەیاند و بۆ ماوەی هەفتەیەک پشوی فەرمی بوو لە فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێمدا.

بابەتی پێشتر

لە ڕێگەی ئاوریشمەوە بۆ بەندەری فاوی عێراق.. ئاگرەکەی ماڵی شیعە

بابەتی دواتر

تۆتنهام 3-0 لیدز یونایتد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانکۆی سلێمانی: بەهەوڵی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەست بە دابەشکردنی دەرماڵەی خوێندکاران دەکرێت

دابەشکردنی دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی ئەمڕۆ یەکشەممە دەستپێدەکات یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانیش ڕایگەیاند، بەهەوڵی بافڵ جەلال تاڵەبانی بووە.…
Total
0
Share