سەبەتەی دەیەمی بەشە خۆراكی مانگانە دابەشدەكرێت

وەزارەتی بازرگانی وادەی دابەشكردنی سەبەتەی دەیەمی بەشە خۆراكی مانگانەی ئەمساڵ ئاشكرادەكات.

موسەننا فرێجی، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، وەزارەتەكەیان لەڕێی كۆمپانیای گشتی بازرگانیی ماددە خۆراكییەكان، سەبەتەی دەیەمی بەشە خۆراكی مانگانەی ساڵی 2023ی ئامادەكردووە، بەپێی ئەو كاتبەندییەی پێشتر رەزامەندی لەسەر دراوە.

وتیشی، لە 20ی ئەم مانگەوە بریكار و لایەنەكانی گواستنەوەی ئاگاداركراونەتەوە بۆ وەرگرتنی سەبەتەی دەیەم.

ئەوەشی وت، لە رۆژانی كەمی داهاتوودا بەشە خۆراكەكە دەگەیەندرێتە بەغداد و سەرجەم پارێزگاكانی دیكە.

فرێجی ئەوەشی خستەڕوو، وەزارەتی بازرگانی ئەركەكەی بە تەواوی جێبەجێكردووە، پێشتر بەڵێنی ئەوەیدا كە لەمساڵدا 10 بەشە خۆراك دابەشدەكرێت، ئێستاش ئەو ئەركە بەپێی خشتەی بڕیاردراو تەواوكرا.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانتارێك: بەهای 100 دۆلار بۆ خوار 145 هەزار دینار دادەبەزێت

بابەتی دواتر

ئاسایشی سلێمانی چوار تۆمەتبار دەستگیردەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەسرور بارزانی لەبارەی هێرش بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

سەرۆکوەزیرانی هەرێم لەسەر هێرشەکانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد ڕایگەیاند، هێرش بۆسەر ناوەندە دیپلۆماتییەکان پێشهاتێکی مەترسیدارە. مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی…
Total
0
Share