بەهای دۆلار زیاتر بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار جارێكی دیكە بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە 152 هەزار و 800 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلار بە 150 هەزار و 750 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.

لە چەند رۆژی رابردوودا بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزینی بەخۆوە بینی و بەهای 100 دۆلار گەیشتە 149 هەزار دینار، بەڵام ئەمڕۆ جارێكی دیكە بەهای دۆلار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی کەرکوک: ژمارەی تووشبووانی شێرپەنجە کەمیکردووە

بابەتی دواتر

یەکەم و دووەم گۆڵکاری مێژوویی ریاڵ مەدرید رووبەڕوو دەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share