عومرەکارێکی کورد لە شاری مەککە گیانیلەدەستدا

بەیانی ئەمڕۆ عومرەکارێکی کوردی خەڵكی هەرێمی کوردستان لە شاری مەککە بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانیلەدەستدا.

عومرەکارەکە ناوی خالید ئەحمەد_ە و خەڵکی قەزای پێنجوێنە، ماوەی چەند رۆژێکە بەمەبەستی بەجێهێنانی عومرە رووی لە عەرەبستانی سعودییە کردووە.

بەیانی ئەمڕۆ لەدوای ئەنجامدانی نوێژی بەیانی تووشی جەڵتەی دڵ بووە و دەستبەجێ گیانیلەدەستداوە.

لە سەرەتای وەرزەی عومرەی ئەمساڵەوە تا ئێستا 13 عومرەکاری کورد لە سعودیە گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئامانج عەزیز: لە ئەمڕۆوە دەستدەکرێت بە دابەشکردنی ڤیزاکاردی کارمەندانی رۆژی دەنگدان

بەرپرسی نووسینگەی سلێمانیی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە ئەمڕۆوە کارمەندانی رۆژی دەنگدان دەتوانن ڤیزاکاردەکانیان وەربگرن و…
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی لە بارەی وەرگرتنی پێوەری کارەباوە هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

بەشی رۆژهەڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی ئاگاداری دانیشتووانی گوندەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکەیان دەکات و دەڵێت، “هەر هاوڵاتییەک پێوەری نەبێت…
Total
0
Share