بلومبێرگ: لە 50 ساڵی رابردوودا ئەم خولەی کۆنگرێسی ئەمریکا ناچالاکترینە

ئاژانسی بلومبێرگی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە کە کۆنگرێسی ئەمریکا کەمترین ژمارەی یاسای لە ساڵی 2023 لە دوای حەفتاکانی سەدەی رابردووەوە دەرکردووە.

ئاژانسەکە داتای ئینستیتیوتی بروکینگز و واشنتۆن پۆستی وەرگرتووە و ئاماژە بەوە دەکات، “تا ئێستا ئەم خولەی کۆنگرێس ناچالاکترینە و توانیویانە کەمتر لە 30 پڕۆژەیاسا تێبپەڕێنن کە ئەوەش کەمترینە لە دوای ساڵی 1973”.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، “کۆمارییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەران ریکۆردێکی نوێیان تۆمارکردووە سەبارەت بە ژمارەی ئەو پڕۆژە پێشنیارکراوانەی کە نەیانتوانیوە ژمارەی پێویستی دەنگەکانی تێدا بەدەستبهێنن”.

لەلایەکیترەوە ئاژانسی بلومبێرگی ئەمریکی جەختی لەوەکردووەتەوە کۆنگرێس توانیوویەتی لەمساڵدا خۆی لە کارەساتی گەورە بەدوور بگرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

 نیویۆرک تایمز: لە هێرشەکانی ئەمریکادا لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست هەزاران مەدەنی ‏كوژراون

بەڵگەنامەکانی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا دەریانخستووە، ئەو هێرشانەی ئەمریکا لە ‏ساڵی 2014وە لە خۆرهەڵاتی ناوەراست ئەنجامیداون، بوونەتە هۆی کوشتنی…
Total
0
Share