د.ئەحمەد کەرکوکی: لە هەوڵێکی تیرۆرکردن رزگارم بوو

د. ئەحمەد کەرکوکی رایگەیاند، لە هەوڵێکی تیرۆرکردن رزگاری بووە.

د. ئەحمەد کەرکوکی، کاندیدی دەرچووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە کەرکوک، راگەیاند، “دۆستان و خۆشەویستان  لە هەوڵێکی تیرۆرکردن رزگارم بوو”.

دەشڵێت، “من سەلامەتم سوپاس بۆ خوا، ئۆتۆمبێلی دیلانی هاوڕێم گوللەی بەرکەوتووە خۆشبەختانە هیچمان لەئۆتۆمبێلەکەدا نەبووین، سوپاس بۆ ئەحواڵ پرسین و خەمخۆریتان”.

د. ئەحمەد کەرکوکی، یەکێکە لە کاندیدە سەرکەوتووەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کەرکوک بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق، لەو هەڵبژاردنەدا بەپێی ئەنجامە بەراییەکان کە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڵاویکردەوە، لەداهاتوودا دەچێتە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن: 100%ی ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی هەرێم تەواوکراون

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، سەرجەم ئامادەکارییەکانی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان تەواوکراون کە بڕیارە 20 مانگ…
Total
0
Share