ئاگادارییەك لە كارەبای سلێمانییەوە

بەڕێوەبەرایەتیی كارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، هەڵمەتێكیان بۆ بڕینی سەرپێچی سەر تۆڕەكانی كارەبا، ئەنجامدا و سزای كۆمەڵێك سەرپێچیكار درا.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی كارەبای سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە چەند تیمێكی تایبەتی بڕینی سەرپێچییەكانی كارەبا و كۆكردنەوەی داهاتی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی / رۆژئاوا، هەڵمەتێكیان بۆ بڕینی سەرپێچی سەر تۆڕەكانی كارەبا ئەنجامدا.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە هەڵمەتەكەدا ژمارەیەك سەرپێچی دۆزرانەوە و بڕدران و سزای كۆمەڵێك سەرپێچیكار درا.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی/رۆژئاوا ئاگاداری ئەو هاوڵاتییانەش دەكاتەوە كە هاوبەشی كارەبایان نییە تا ئێستا بەزووترین كات هاوبەشيی كارەباكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی هەولێر هاوڵاتییەك دەستگیر دەكات بەنیازبووە “هاوسەرەكەی و كەسێكی دیكە بكوژێت”

پۆلیسی هەولێر ئاشكرایكردووە، تۆمەتبارێك دەستگیر كراوە كە بەنیاز بووە “هاوسەرەكەی و بەڕێوبەری قوتابخانەیەك بكوژێت”. ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی ئازار…
زیاتر ببینە

رێباز حەملان: چارەسەركردنی كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە كۆتا رۆژەكانییەتی و یەكلادەبێتەوە

رێباز حەملان بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، “چارەسەركردنی كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە كۆتا رۆژەكانییەتی و یەكلادەبێتەوە…
Total
0
Share