بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار ناجێگیرە و ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو 100 دۆلار بە 152 هەزار و 900 دینار مامەڵەی پێوەكرا.
بەیانی ئەمڕۆ لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلار بە 152 هەزار و 800 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بانكی ناوەندیی عێراق 209 ملیۆن و 994 هەزار و 98 دۆلاری خستووەتەبازاڕەوە.
هەرچەندە حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراق چەند رێوشوێنێكیان بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار گرتووەتەبەر، بەڵام بە پێچەوانەوە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە.