لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانیلەدەستدا

بەهۆی پێکدادانی ماتۆڕسکیلێک و ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب لە رێگای پشتێنەی قەزای کەلار دوای برینداربوونی، شۆفێری ماتۆڕ سکیلەکە گیانیلەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەهۆی پێکدادانی ماتۆڕسکیلێک و ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب لە رێگای پشتێنەی قەزای کەلار دوای برینداربوونی، شۆفێری ماتۆڕ سکیلەکە گیانیلەدەستدا.

ئاماژە بەوەش دەکات، رووداوەکە بەیانیی رۆژی چوارشەمە روویداوە و شۆفێری ماتۆڕ سکیلەکە کە  برینداربوو بوو، بەیانیی ئەمڕۆ پێنج شەممە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانیلەدەستدا.

باس لەوەش دەکات، ئەوکەسەی گیانی لەدەستداوە دانیشتوی گەڕەکی کەلاری کۆنی قەزای کەلارە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە بەردەوامە.

May be an image of motorcycle

No photo description available.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share