تەقینەوە لە بینایەکی پێنج نهۆمی تورکیا روویدا

ئەمڕۆ تەقینەوەیەکی گەورە لە باڵەخانەیەکی پێنج نهۆمی شاری قارسی رۆژهەڵاتی تورکیا روویدا.

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، لە ناوەڕاستی شاری قارس دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە باڵەخانەیەکی پێنج نهۆمی هاتووە و بە خێرایی ئۆتۆبێلی ئاگرکوژێنەرەوە و ئەمبۆڵانس گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە.

ئاشکراشیانکرد، دوای تەقینەوەکە ئاگر لە نهۆمی سێیەمی باڵەخانەکە دروستبووە و پۆلیس دەستیکردووە بە دوورخستنەوەی هاوڵاتییان لە شوێنەکە.

تا ئێستا هۆکاری ئاگرکەوتنەوە و قەبارەی زیانەکانی نەزاندراون.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژووری ئۆپراسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و کارەسات: لەکاتی کەوتنەخوارەوەی مووشەک چەند رێنماییەک جێبەجێبکەن

ژووری ئۆپراسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و کارەسات، چەند رێنماییەکی بۆ هاوڵاتییان بڵاوکردەوە، کە لەکاتی کەوتنەخوارەوەی درۆن یان مووشەک،…
زیاتر ببینە

پزیشكێكى به‌ناوبانگى ئه‌فغانی دوای ڕفاندنى به‌كوژراوى دۆزرایه‌وه‌

پزیشكێكى به‌ناوبانگ لە ئه‌فغانستان دواى ڕفاندى ته‌رمه‌كه‌ى دۆزرایه‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ پێشتر خانه‌واده‌كه‌ى زیاتر له‌ 100 هه‌زار دۆلاریان وه‌كو سه‌رانه‌…
Total
0
Share