رێبوار تەها لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، داوا لە هاوڵاتییانی شاری كەركوك دەكەین بە دەنگدان پیلانگێڕییەكان پووچەڵبكەنەوە و دەشڵێت، “ئەم ماوە كەمەی ماوە هاوڵاتییان بە دەنگەکانیان دەتوانن كۆتایی بە ئیدارە خۆسەپێنییەكەی كەركوك بهێنن”.
جەختیشیكردەوە، هاوڵاتییانی شاری كەركوك بە دەنگدان دەتوانن پیلانگێڕییەكان پووچەڵبكەنەوە و دەرفەت مەدەن نەیارانی كورد ئاهەنگی سەركەوتن ئەنجامبدەن.
وتیشی، “كاتی ئەوە هاتووە ئەو خراپەكاری و نادادپەروەرییەی شەش ساڵە لە كەركوك دژی گەڕەكە كوردییەكان دەكرێت كۆتایی پێبهێنرێت”.