وەزارەتی ناوخۆی هەرێم هەلی دامەزراندنی راگەیاند

وەزارەتی ناوخۆ

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم 165 پلەی دامەزراندن وەکو پۆلیسی گەشتیاری بە گرێبەست رادەگەیەنێت، مەرجەکانی وەرگرتنیش ئاشکرا دەکات.

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، وەزارەتەکەیان  165 پلەی دامەزراندن وەکو پۆلیسی گەشتیاری بە گرێبەست رادەگەیەنێت، دەشڵێت، “ئەو پۆلیسانە بۆ خزمەتکردن لە دەستەی گشتیی گەشتوگوزار لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دادەمەزرێن و هەر یەکەیان لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزار لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان لە شوێنە گەشتیارییەکان خزمەت دەکەن”.

بەپێی راگەیاندراوەکە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر 30 پلە ، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری سلێمانی 30 پلە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری دهۆک 25 پلە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجە 15 پلەیان پێدەدرێت.

هەروەها بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری سۆران 20 پلە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری گەرمیان 15 پلە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری ڕاپەڕین 15پلە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری زاخۆ 15پلەیان پێدەدرێت.

لەبارەی مەرجەکانەوە وەزارەتەکە دەڵێت، پێویستە ئەو کەسەی داواکاری پێشکەشدەکات، تەمەنی لە 18 ساڵ کەمتر نەبێت و لە 27 ساڵ زیاتر نەبێت، خوڕەوشت و ڕەفتار و ناوبانگی باش بێت و بە هیچ کام لە تاوانەکانی ئابڕوبەر سزا نەدرابێت.

هەروەها دەشڵێت، پێویستە ئەو کەسە بڕوانامەی (ئامادەیی گەشتیاری یان پەیمانگەی گەشتیاری) لە یەکێک لە دامەزراوە باوەڕ پێکراوەکانی هەرێمی کوردستان بەدەست هێنابێت، لە مەرجەکانی باڵا و تەندروستیی پێویست بۆ بوون بە پۆلیس دەربچێت.

باس لەوەش دەکات، “پێشینەی وەرگرتن دەدرێتە کچ و کوڕی شەهیدان و ڕەچاوی هاوسەنگی رەگەز بە گوێرەی تایبەتمەندی ئەرکەکە دەکرێت لە کاتی دیمانەکردن بۆ وەرگرتن، ئەو هاوڵاتییەی لە پاڵ زمانی کوردی، زمانی عەرەبی یان ئینگلیزی یان هەردووکیان بزانێت، پێشینەی لە وەرگرتن دەبێت”.

بۆ پڕکردنەوەی فۆڕم کلیک لێرە بکە

 

بابەتی پێشتر

‌‎بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەنگ بۆ بونیادنانی داهاتوویەکی گەشتر بدەن

بابەتی دواتر

ئاسۆ مامەند: ئەمڕۆ رۆژی سەلماندنەوەی کوردستانیبوونی کەرکوکە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share