سەرۆک وەزیرانی عێراق بەشداری دەنگدانی کرد

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەغداد بەشداری پڕۆسەی هەڵبژاردنی کرد و لە بەغداد دەنگیدا.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دوای بەشداریکردنی لە پڕۆسەی دەنگدان، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، “ئەمڕۆ رۆأێکی نیشتمانییە و پیرۆزبایی لە هەموو عێراق دەکەم کە دوای دواکەوتنێکی زۆر لە ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردن ئەمڕۆ دەتوانن دەنگبدەن”.

ئەوەشی خستەڕوو، “داوا دەکەم بەچڕی بەشداری هەڵبژاردن بکەن بۆ هەڵبژاردنی ئەو کەسەی باشترینە و تایبەتمەندە بە راستگۆیی و دەسپاکی، هاوکات ئەوە مافێکی دەستووری هاوڵاتییانە”.

سەرۆک وەزیرانی عێراق وتیشی، “سوپاسی هێزە ئەمنییەکان دەکەین کە بە ئەرکی خۆیان هەستان، هەوەها بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی بێ خەوش کۆمسیۆن هەموو کارێکی ئەنجامداوە”.

ئەمڕۆ بە بەشداری 15 ملیۆن و 108 هەزار و 135 هاوڵاتیی عێراقی پرۆسەی هەڵبژاردنی گشتی بۆ ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەدەچێت.

بابەتی پێشتر

كۆمسیۆن: هەڵبژاردن بەشێوەیەكی ئاسایی و دروست بەڕێوەدەچێت

بابەتی دواتر

رێبوار تەها دەنگیدا و داوا لە هاوڵاتیان دەکات بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share