کۆمسیۆن ئامادەکارییەکانی بۆ دەنگدانی گشتی تەواوکرد

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، ئامادەکارییەکان بۆ دەنگدانی گشتیی تەواوبوون، پێداویستییەکان گەیەندراونەتە بنکەکانی دەنگدان.

داود سڵێمان خزر بەڕێوەبەری رێوشوێن و ر‌اهێنان لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، کۆمسیۆن سەرجەم پێداوسیتییە لۆجستیکیەکانی بۆ بنکە و وێستگەکانی دەنگدان گواستووەتەوە، زۆرینەی کامێراکانی چاودێری لە بنکەکان دانراون.

ئاماژەی بەوەشکرد، هێزە ئەمنییەکان تەواوی ئامادەکاری خۆیان لە بنکەکان وەرگرتووە و پلانی کارکردنی خۆیان داناوە.

ئاشکراشیکرد، دوای تەواوبوونی پرۆسەی دەنگدان راستەوخۆ دەنگەکان جیادەکرێنەوە و بە کەمتر لە 24 کاتژمێر ئەنجامی بەرایی رادەگەیەندرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جێهێشتنی کارەکانی کۆمپانیایەکی بەریتانی لە فڕۆکەخانەی بەغداد نزیکبوو لە ڕاگرتنی سەرجەم گەشتەکان

کۆمپانیایەکی زەمینیی بەریتانی لە فڕۆکەخانەی بەغداد بەشێوەیەکی کتوپڕ کارەکانی ڕاگرت، ئەوەش بەپێی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی عێراق نزیکبووە لەوەی سەرجەم…
Total
0
Share