وەزیری پەروەردە: هەموو هەوڵی ئێمە بۆ ئەوەیە خوێندنی ئەمساڵ نەفەوتێت

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم

وەزیری پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، هەموو هەوڵێکیان بۆ ئەوەیە پرۆسەی خوێندن دەستپێبکاتەوە و خوێندنی ئەمساڵ نەفەوتێت.

ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، ئەوەی پێویست بێت لەسەر ئێمە لەڕووی تەکنیکییەوە ئامادەین بۆ دەستپێکردنەوەی خوێندن لە هەڵەبجە و گەرمیان و سلێمانی.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێداگری لەسەر مافە یاسایی و دارایی و کارگێڕییەکانی تەواوی فەرمانبەرانی کوردستان و مامۆستایان دەکەینەوە، لەگەڵ حکومەتی عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەکانیش بە بەردەوام لەسەر هێڵین و لە گفتوگۆدا بووین، بەڵام تا ئێستا هیچ ئەنجامێکی ئەوتۆیان نەبووە تا قسەی لەسەر بکرێت.

 

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی سەردانی چەتۆ ساڵح دەكات

بابەتی دواتر

بۆ هەڵبژاردن پۆلیسی کەرکوک چەند بڕیارێکی دەرکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share