قوباد تاڵەبانی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی گەلی کوەیت دەکات

بۆ کۆچی دوایی شێخ نەواف ئەحمەد سەباح میری کوەیت، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران پرسەنامەیەکی بڵاوکردەوە.

قوباد تاڵەبانی لە پرسەنامەکەیدا بڵاویکردەوە، بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی شێخ نەواف ئەحمەد جابر ئەلسەباح-م بیست کەدوای ژیانێکی پڕ لەدەستکەوت بۆ خزمەتکردنی گەلی کوەیت گیانی سپارد.

لە بەشێکی دیکەی پرسەنامەکەیدا هاتووە، “پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خێزانی ئال صباح و گەلی کوەیت دەکەم، لەپەروەردگاری مەزن داواکارین بەسۆز و میهرەبانی خۆی لەکۆچکردوو خۆشبێت و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات و سەبوری کەسوکار و گەلی کوەیت بەگشتی بدات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مووچەی تەندروستی دابەشكرا
حكومەت پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پارەی بۆ سلێمانی نارد ‏

یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیی ڕایدەگەیەنێت، لە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، دەستكرا بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەتی تەندروستی.…
Total
0
Share