بەهۆی کاڵەک_ەوە بەکتریای سالمۆنێلا لە ئەمریکا بڵاودەبێتەوە

بەهۆی خواردنی کاڵەک_ی خراپبوو بە بەکتریای سالمۆنێلا سەدان کەس لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تووشی ئەو بەکتریایە بوون و ژمارەیەکیش گیانیان لەدەستداوە.

سالمۆنیلا بەکتریایەکە کە دەبێتە هۆی سکچوون و کرژبوونی گەدە و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای جەستە، نیشانەکانی لە دوای شەش کاتژمێر دەستپێدەکات تا شەش رۆژ لە چوونە ناوەوەی بەکتریاکە بۆ جەستە.

بنکەی کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشییەکان و پارێزگاریکردن بڵاویکردەوە، بەهۆی خواردنی کاڵەکی خراپبوو، 302 کەس تووشی بەکتریای سالمۆنیلا بوون و چوار کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

هاوکات لە وڵاتی کەنەدا تا ئێستا 153 حاڵەتی پشتڕاستکراوەی پەتاکە تۆمارکراوە و شەش کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکەوە هاوردەکردنی کاڵەک لە رێگەی دوو کۆمپانیای ناسراوەوە راگیراوە و داوا لە هاوڵاتییان کراوە پابەندی رێنماییە خۆپارێزییەکان ببن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆرۆنا دەخاتە ئاستی ئەنفلۆنزاوە.. بەریتانیا دەیەوێت كەرەنتینكردنی تووشبووان هەڵگرێت

بەریتانیا بەنیازە كەرەنتینكردنی تووشبووانی كۆرۆنا لە كۆتایی ئەم مانگەوە هەڵبگرێت، دوای ئەوەی زۆرینەی كۆتوبەندەكانی پەیوەست بە سنووردانان بۆ…
Total
0
Share