جەبار یاوەر: ئەم هەڵبژاردنە بۆ كورد زۆر گرنگە و شێوازێكە لە سەرژمێری لە ناوچە دابڕێندراوەكاندا

جەبار یاوەر ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەم هەڵبژاردنە بۆ كورد زۆر گرنگە و شێوازێكە لە سەرژمێری لە ناوچە دابڕێندراوەكان و دەشڵێت، “ئەگەر ژمارەی دەنگی كورد لەو ناوچانە زۆر بێت لە جێبەجێكردنی ماددەی 140ی دەستووردا كورد قازانج دەكات”.

راشیگەیاند، بە دەنگدانی كورد كوردستانیبوونی ئەو ناوچانە دووپاتدەكرێتەوە و ئەگەر كورد زۆرینەی ژمارەی ئەندامانی ئەنجومەن لە پارێزگا بەدەستبهێنێت پارێزگاری كەركوك بۆ كورد دەبێت.

وتیشی، ” پێشتر هەموو هیوا و ئومێدمان ئەوە بوو كورد لە كەركوك، موسڵ و تەواوی عێراق كورد بە یە ك لیست بەشداریی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكاندا بكات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دڵشاد شەهاب: سەرۆكایەتیی هەرێم وادەیەكی نوێ بۆ هەڵبژاردن لەگەڵ لایەنەكان تاوتوێدەكات

سەرۆكایەتیی هەرێم وادەیەكی نوێ بۆ هەڵبژاردن لەگەڵ لایەنەكان تاوتوێدەكات دڵشاد شەهاب وتەبێژی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لەسەر بڕیاری…
Total
0
Share