وتەبێژی كۆمسیۆن: وادەی دەنگدانی تایبەت درێژناكرێتەوە

وتەبێژی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان لە عێراق رایدەگەیەنێت، كاتژمێر 6ی ئێوارە سندووقەكانی دەنگدان دادەخرێن و بە هیچ شێوەیەك ئەو وادەیە درێژناكرێتەوە.

جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەكان لە عێراق رایگەیاند، بە هیچ شێوەیەك وادەی دەنگدانی تایبەت درێژناكرێتەوە و لە كاتژمێر 6ی ئێوارەی ئەمڕۆ لە سەرجەم ناوەندەكانی دەنگدان كە بە شێوەی ئەلیكترۆنی بەڕێوەدەچێت دادەخرێن.

راشیگەیاند، راستەوخۆ لە بنكەكان دەستدەكرێت بە ژماردن و جیاكردنەوەی دەنگەكان و راگەیاندنی تێكرای ئەنجامەكان 24 كاتژمێر دوای دەنگدانی گشتی بە فەرمی رادەگەیەنرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی KMCA: ریکلام بۆ بەرهەمێکی ساختە دەکرێت کە مەترسیی گەورە بۆ بەکارهێنەر دروستدەکات و خۆتانی لێ بەدووربگرن

دامەزراوەی کۆنتڕۆڵکردنی هێنان و دروستکردنی دەرمان و ئامێر و پێداویستیی پزیشکی KMCA ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان…
Total
0
Share