کەشناسیی هەرێم: تەمومژ بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، لە هەندێک ناوچە بەتایبەت دەشتەکان، تەمومژ بەردەوام دەبێت، پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.

بەڕێوەبەرایتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لە کاتەکانی شەودا ئەگەری دروستبوونی تەمێکی سووک هەیە لە هەندێک ناوچەدا بە تایبەتی لە ناوچە دەشتاییەکاندا، پلەکانی گەرما بە ( 2- 3) پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوی دوێنێ  بەرز دەبنەوە.

باس لەوەش کراوە، سبەی یەک شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەوری جیا جیا، وە ئەگەری بوونی تەمێکی سووک هەیە لە بەیانی زوودا، پلەکانی گەرما لە تۆمارکراوی ئەمرۆ نزیک دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 17

سلێمانی : 15

دهۆک : 15

کەرکوک : 17

هەڵەبجە : 15

زاخۆ : 16

سۆران : 13

حاجی ئۆمەران : 11

گەرمیان : 18

 

بابەتی پێشتر

میری كوەیت كۆچی دواییكرد

بابەتی دواتر

رێژەی بەشداریی دەنگدەران لە دەنگدانی تایبەتی کەرکوک ئاشکراکرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەكتەبی سیاسیی یەكێتی : پێشوازی لە دەستپێشخەريیەكان دەكەین كە لەبارەی دۆخی عێراقەوە خراونەتەڕوو

مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبارەی دۆخی عێراقەوە ڕایدەگەیەنێت، بەنیگەرانییەكی قوڵەوە لەم ڕۆژانە چاودێریی ئەم بارودۆخەمان دەكرد كە…
Total
0
Share