بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم پێشبینییەكانی كەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەی بڵاوكردەوە و بەپێی پێشبینییەكان پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان بە گشتیی ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە بە ( 1تا 2 ) پلە بە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ .
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سبەی ئاسمان پەڵەهەور بۆ نیمچەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما بە نزیكەی 1 تا 3 پلە بەرزتردەبن لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 18 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 18 پلەی سیلیزی
دهۆك : 17 پلەی سیلیزی
كەركووك : 19 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 19 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 18 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 21 پلەی سیلیزی
حاج ئۆمەران: 9 پلەی سیلیزی
سۆران : 15 پلەی سیلیزی