رووداوێکی هاتوچۆ پێنج برینداری لێکەوتەوە

بەیانی ئەمڕۆ لەناو شاری کەلار ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و پێنج کەس برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لەناوشاری کەلار لەنزیک گەڕەکی لانە ستی ئۆتۆمبێلێکی جۆری جێب واز وەرگەڕا، بەهۆیەوە شۆفێرەکەی و چوار سەرنشین بریندار بوون.

ئاشکراشیکرد، بریندارەکان بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پێویست رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کران لە کەلار، لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە سەبارەت بە چۆنیەتی و هۆکاری رووداوەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لوقمان وەردی: سەرانە وەرگرتن لە شوفێرانی بارھەڵگری حاجی ئۆمەران ھەموو سنوورێکی تێپەڕاندووە

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرایدەكات، سەرانەوەرگرتن لە شوفێرانی بارھەڵگری مەرزی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ھەموو سنوورێکی تێپەڕاندووە و ئەو پارەیشی…
Total
0
Share