وەزیری ئەوقاف: شاندێكی هەرێم سەردانی بەغداد دەكاتەوە

وەزیری ئەوقافی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە نزیكترین كاتدا شاندی هەرێم سەدانی بەغداد دەكاتەوە و دەشڵێت، “بۆ سێ مووچە نەدراوەكەی ئەمساڵ بە فەرمی داوا لە حكومەتی عێراق كراوە كە ئەو سێ مووچەیە بنێرێت، بەڵام تائێستا بەغداد وەڵامی نەداوەتەوە”.

پشتیوان سادق وەزیری ئەوقافی هەرێم لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەو پابەندییانەی لەسەر حكومەتی هەرێم بووە سەرجەمی جێبەجێكردووە و حكومەتی عێراق پابەندی یاسای بودجە نابێت و مووچەخۆران دڵنیادەكەینەوە لە هەوڵەكانمان بەردەوامدەبین بۆ زامنكردنی مووچەكانیان.

راشیگەیاند، بەم نزیكانە شاندی هەرێم بۆ پرسی مووچە و بودجە سەردانی بەغداد دەكاتەوە بۆ سێ مووچە نەدراوەكەی ئەمساڵ بە فەرمی داوا لە حكومەتی عێراق كراوە كە ئەو سێ مووچەیە بنێرێت، بەڵام تائێستا بەغداد وەڵامی نەداوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر لەبارەی جەژنی نەورۆزەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

ژوری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر لەسەر ڕێکارە ئیداریی و ئەمنییەکانی جەژنی نەورۆز ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە، ئاگری نەورۆز بەبێ…
Total
0
Share