کەشناسی: خۆڵبارین بەردەوامدەبێت و پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە

کەشناسیی هەرێم رایدەگەیەنێت، “خۆڵبارین بەردەوامدەبێت و سبەینێ پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە”.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم، بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لەگەڵ بوونى تۆزێکى سووک لە کەشدا لەهەندێک ناوچە، پلەی گەرمی بەگشتی بە (1-3) پلەى سیلیزى بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ نزمدەبێتەوە.

کەشناسیی هەرێم دەڵێت، سبەینێ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت،  پلەی گەرمی بە (1-3 ) پلەى سیلیزى بەرزدەبێتەوە.

بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 36  پلەی سیلیزی

سلێمانی : 35 پلەی سیلیزی

دهۆک : 36  پلەی سیلیزی

کەرکوک : 40 پلەی سیلیزی

زاخۆ  : 36 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 37 پلەی سیلیزی

سۆران : 33 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 23 پلەی سیلیزی

گەرمیان :42 پلەی سیلیزی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. فازڵ نەبی: چاوەڕواندەكرێت كۆتایی ئەم هەفتەیە یاخود سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی 10 بنێردرێت

بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، “چاوەڕواندەكرێت كۆتایی ئەم هەفتەیە یاخود سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی 10 بنێردرێت”.…
Total
0
Share