گواستنەوە: بلیتی فڕۆكەی توێژێك بە رێژەی 50% كەمدەكرێتەوە

فڕۆكەخانەی سلێمانی

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایدەگەیەنێت، بلیتی فڕۆكەی كەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت بە رێژەی 50% كەمدەكرێتەوە.

وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، بڕیاردرا بە كەمكردنەوەی بلیتی فڕۆكە بۆ كەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت بە بڕی 50% و دووجار لە ساڵێكدا، سەرەڕای دامەزراندنی هۆبەی چاودێریی كەمئەندامان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان و یەكەی كارگێڕی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان لەسەرجەم فەرمانگەكانی وەزارەتدا.

بڕیارەكە بۆ جێبەجێكردنی یاسای چاودێریی كەمئەندامان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان ژمارە (38)ی ساڵی 2013یە، وەك ئەوەی لە راگەیەندراوی وەزارەتەكەدا هاتووە.

ئاماژەی بەوەشدا كە تەرخانكردنی پلەی وەزیری بۆ كەمئەندامان بەپێی رێژەی دیاریكراو لە یاساكەدا (5%)، دەچێتە خانەی ئەرك و كارەكانی ئەنجومەنی خزمەتی فیدراڵی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق رێگایەکی نوێ بۆ دابەشکردنی شایستە داراییەکانی گەنمی جوتیاران دەگرێتەبەر

لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیاران بڕیارە عێراق بە رێگای ئەلیکترۆنی شایستە داراییەکانیان دابەشبکات. حەیدەر نوری کرعاوی بەڕێوەبەری…
Total
0
Share