بڕیارە لەو 9 هەزار یەکەی نیشتەجێبوونەی کە بۆ کرێنشینان دروستدەکرێن، رێژەی 3% یان بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتیەکان بێت.
کوێستان محەمەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن یاداشتێکی هاوبەشیان لەبارەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان واژۆکرد.
بەپێی یاداشتەکە بڕیارە لەو 9 هەزار یەکەی نیشتەجێبوونەی کە بۆ کرێنشینان دروستدەکرێن، رێژەی 3% یان بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتیەکان بێت.
رۆژی 8 ی ئابی ئەمساڵ وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لە رێوەرەسمێکدا پرۆسەی دابەشکردنی فۆرمی یەکەی نیشتەجێبون و کاراکردنی فۆڕمەکەی بەشێوەی ئۆنلاین بۆ هاوڵاتییانی کەمدەرامەت راگەیاند.