ئەمڕۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی سەردانی مامۆستا د.عەبدوللەتیف ئەحمەدی کرد.
لە سەردانەکەدا سەرۆک بافڵ ستایشی رۆڵ و پێگەی بەرزی مامۆستایانی ئاینی کرد و رایگەیاند، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەڕێزەوە لە هەوڵی مامۆستایانی ئاینی دەڕوانێت کە هەمیشە لە خەمی قووڵکردنەوەی تەبایی و ئاڕاستەکردنی خەڵکدا بوون بەرەو چاکەکاری و خزمەتی گشتی، بێگومان ئێمەش پشتگیریی هەر هەوڵێکی لەوشێوەیە دەکەین کە ئامانجەکەی ئاشتی و سەقامگیریی کۆمەڵایەتی بێت.
هاوکات جەخت لە پەرەپێدانی بیری ئاشتی و میانڕەوی، قووڵکردنەوەی تەبایی و پێکەوەژیان لەنێوان نەتەوە و پێکهاتەکان کرایەوە بەشێوەیەک تاکەکانی کۆمەڵگە بە هەموو بیروباوەڕە جیاوازەکانەوە هەست بە ئارامی و پارێزراوی بکەن.
یەکڕیزی و یەکخستنەوەی نێوماڵی کورد لەپێناو هەرێمێکی بەهێزتر و پێکەشکردنی خزمەتگوزاریی زیاتر تەوەرێکیتری دیدارەکەبوو و هەردوولا هاوڕابوون، هەمووان لەپێناو ئەو ئامانجە باڵایانەدا تێبکۆشن و هەوڵەکانیان لەو چوارچێوەیەدا بێت.