سەعدی پیرە: ئەوانەی دەیانەوێت هەڵبژاردن لە کەرکوک دوابخرێت تووشی ئیفلاسی سیاسیی بوون

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، ناحەزانی کورد بە هەموو لایەکیان هەوڵی تێکدانی هەڵبژاردنەکان لە کەرکوک دەدەن، چونکە لەڕووی سیاسییەوە تووشی ئیفلاسی بوون.

سەعدی ئەحمەد پیرە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دوای 18 ساڵ دەرفەتێک هاتووەتە پێش بۆ کەرکوک کە هەڵبژاردنی تێدا ئەنجامبدرێت، بەڵام ناحەزانی کورد بە هەموو هەوڵیان بۆ ئەوەیە کە تێکی بدەن، ئێمە ئومێدەوارین هەوڵی ئەوەبدەن کە بیر لە ئایندەی کەرکوک بکەنەوە، کە ئەنجومەنێکی پارێزگای هەبێت نوێنەرایەتی سەرجەم پێکهاتەکان بکات.

وتیشی، ئێمە دڵنیاین کاندیدەکانی لیستی 142 کەسانی بەتوانان و ئەزموونیان هەیە و هەرگیز رێگەنادەن، نوێنەرانی توێژێک بکرێت و توێژێک لەبیربکرێت، پێموایە ئەزموونی پێشوو هەموو لایەک سوودی لێوەرگرتووە بەتایبەت کوردستانیانی کەرکوک.

بابەتی پێشتر

دادگای فیدڕاڵی لەبارەی هەڵبژاردنی کەرکوکەوە بڕیاریدا

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەردانی د.عەبدوللەتیف ئەحمەدی کرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share