کەشناسیی هەرێم: بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە ئەمشەوە شەپۆلیكی بارانبارین هەرێم دەگرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت، لەکاتەکانی ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ دەستپێکردنی بارانبارین لە شەودا بەشێوەی نمە باران بەتایبەت لەسنووری پارێزگای دهۆک، پاشان کاریگەرییەکەی دریژدەبێتەوە بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی هەرێم.

ئاشکراشیکرد، سبەینێ سێشەممە ئاسمان هەور دەبێت، لەگەڵ بارانبارین لەسەرناوچە جیاجیاکان، لەکاتەکانی بەرەبەیان لەهەندێک ناوچەی سنووری پارێزگای دهۆک بارانی مامناوەند دەبێت، پاشان درێژدەبێتەوە بۆ سەر ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر لەهەمان رۆژدا بەتایبەت لەکاتەکانی شەودا.

باسیلەوەشکرد، لەسنووری پاریزگای سلێمانی و هەڵەبجە ئاسمانی نیمچە هەور دەبێت بەگشتی لەگەڵ ئەگەری نمە باران لەهەندێک ناوچە لەکاتی جیاجیادا.

 

بابەتی پێشتر

دادگای باڵای هیندستان پشتگیری لە هەڵوەشاندنەوەی ئۆتۆنۆمیی کشمیر دەکات

بابەتی دواتر

بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی بریندارانی رووداوەكەی بنكەی تاسڵوجەی بەسەرکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share