شاندی دانوستانكاری هەرێم لەگەڵ كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی نەوت كۆبووەوە

ئەمڕۆ شاندی دانوستانكاری حكومەتی هەرێم لەگەڵ كۆمپانیاكانی نەوت و گاز كۆبووەوە و نیازی حكومەتی هەرێم بۆ چارەسەری ریشەیی كێشەكان خرایەڕوو.

كۆبوونەوەكە لە باڵەخانەی ئەنجومەنی وەزیران بە ئامادەبوونی شاندی دانوستانكاری حكومەتی هەرێمی كوردستان و تیمی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لەگەڵ كۆمپانیاكانی گواستنەوە و بەرهەمهینانی نەوت و گاز رێكخرابوو.

لە كۆبوونەوەكەدا باس لە دوایین پێشهاتەكانی گفتوگۆی نێوان هەرێم و بەغداد كرا سەبارەت بە یاسای بودجە و نەوت و رووناكی خرایە سەر هەنگاوەكانی حكومەتی هەرێم بە ئاراستەی چارەسەری كێشەكان.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا نیازی حكومەتی هەرێم بۆ چارەسەری ریشەیی جەختیلێكرایەوە و ئاماژە بەوەدرا ئەوەی لەسەر حكومەتی هەرێم بووە ئەنجامیداوە تاوەكو گفتوگۆكان بگەنە رێككەوتن و چارەسەر و ئاماژەدرا بە كۆبوونەوەی هاوبەشی حكومەتی هەرێم و شاندی باڵای وەزارەتی نەوتی فیدڕاڵ كە هەرێمی كوردستان ئەوەی پێویستبووە لە زانیاری و داتا و بەڵگەنامەكان خستوویەتە بەردەم وەزارەتی نەوتی عێراق.

لە كۆبوونەوەكەدا خواستی هەرێم بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم خرایەڕوو كە ئەم بابەتەش پێویستی بە دۆزینەوەی لێكتێگەیشتنی هاوبەشی هەموو لایەكە سەبارەت بە تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت.

هەر لە درێژەی كۆبوونەوەكەدا باس لەو ئاڵنگاریانە كران كە لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو هاتووەتەپێش كۆمپانیاكانی نەوت كە بەهۆی بارودۆخی ئابورییەوە بۆیان دروستبووە

بابەتی پێشتر

لە کەلار تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە تێزابی بە ئۆتۆمبێلی کەسێکدا کردووە

بابەتی دواتر

سەرۆكی ئەنجومەنی پێكهاتەی توركمان: ئەو كۆبوونەوەیەی ئەنجامدرا هاوشێوەی كۆبوونەوەی حزبی بووە نەك پێكهاتەی توركمان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share