لەسەر کێشەی زەوی و زار چوار کەس کوژران

وتەبێژی پۆلیسی کۆیە ڕایگەیاند، لەسەر کێشەی زەوی و زار لە گوندی ئەشکەوت سەقای نزیک ناحیەی دێگەڵە دوو بنەماڵە بەشەڕهاتوون و بەهۆیەوە چوار کەس کوژراون.

عەمید عەلی عەبدوڵا، وتەبێژی پۆلیسی قەزای کۆیە ئەمڕۆ یەکی کانونی دووەم، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “کێشەی ئەو دوو بنەماڵەیە لەسەر زەوی و زاربووە و لەگەڵ دروستبوونی شەڕەکەدا تەقەیان لەیەک کردووە و بەهۆیەوە باوکێک و دوو کوڕ کوژراون و لە بنەماڵەکەی دیکەش کوڕێک کوژراوە و باوکی بریندارە”.

وتەبێژی پۆلیسی کۆیە ئاشکراشیکرد، “لە ڕوداوەکەدا سێ بریندار هەیە و تیمەکانی فریاکەوتن گەیشتوون بۆ بەڕێکردنیان بۆ نەخۆشخانە”.

ئەم ڕوداوە دەبێتە یەکەم ڕوداوی گیان لە دەستدان بەهۆی شەڕەوە لە ئەمساڵدا، کە بەهۆیەوە لە بنەماڵەیەک دوو کوڕ و باوکێک کوژراون و لە بنەماڵەکەی دیکەش کوڕێکیان کوژراوە و برینداریشیان هەیە.

بابەتی پێشتر

وێنە.. ئۆتۆمبیلە سوتاوەکانی سولەیمانی و موهەندیس دەبرێنەوە نزیک فڕۆکەخانەی بەغداد

بابەتی دواتر

شه‌ش كه‌س لە سلێمانی به‌تۆمه‌تی‌ ته‌قه‌كردن له‌شه‌وی‌ سه‌ری‌ ساڵدا ده‌ستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share