گەرمیان.. پێدانی پاسپۆرت راگیرا

نووسینگەی پاسپۆرتی گەرمیانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی هاوڵاتییانی سنوورەكە ئاگادار دەكاتەوە كە لە سبەی چوارشەمەوە پێدانی پاسپۆرت بە سیستمی كۆن رادەگیرێت و بەهۆی ئامادەكاری بۆ سیستمی نوێی پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی .

لە راگەیەندراوەكەی نووسینگەی پاسپۆرتی گەرمیاندا هاتووە و داوا لە هاوڵاتییانی گەرمیان دەكات كە لە سبەی چوارشەمەوە سەردانی نووسینگەكەیان نەكەن بە مەبەستی دەرهێنان و نوێكردنەوەی پاسپۆرت، تەنها ئەو هاوڵاتییانە نەبێت كە پیشتر مامەڵەیان لە نووسینگەكە كردووە و پاسپۆرتەكانیان چاپكراوە بە مەبەستی وەرگرتنەوەیان واتە تەنها بەشی پێدانەوەی پاسپۆرت بەردەوامدەبێت كە ڕۆژانە لە كاتژمێر 8:30 خولەكی بەیانییەوە تا وەكو 4 ی پاشنیوەڕۆ لە خزمەت هاوڵاتییاندا دەبێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لە دوای ئامادەكردنی هۆلەكانی نووسینگەی پاسپۆرتی گەرمیان و دانانی ئامێرەكانی سیستمی نویی پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی دەستدەكرێت بە پێدانی پاسپۆرت بە سیستمی نوێ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رەحمان غەریب: ئەو مامەڵەیەی هێزە ئەمنییەكانی هەولێر لەگەڵ ڕۆژنامەنوسان ئەنجامیاندا كاركردن بوو بە میزاجی حزبی

رەحمان غەریب رێکخەری سەنتەری میترۆ رایگەیاند، ئەوەی ئەمڕۆ لە شاری هەولێر روویدا بە دەستگیركردنی ژمارەیەك لە رۆژنامەنوسی دەزگاكانی…
Total
0
Share