سبەی نەوت لەناو شاری سلێمانی دابەشدەكرێت

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، پڕۆسەی دابەشكردنی نەوت بەردەوامە و سبەی نەوت لە سنووری مەڵبەندەكانی یەك و دوو و دابەشدەكرێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، پڕۆسەی دابەشكردنی نەوت بەردەوامە و سبەی نەوت لە سنووری مەڵبەندەكانی یەك و دوو و لە گەڕەكەكانی ئیبراهیم ئەحمەد، كازیوە، مامەیارە و ئیبراهیم پاشا دابەشدەكرێت.

بەپێی بڕیاری وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم، بڕی نەوتەكە 200 لیترە كە بە نرخی 100 هەزار دینار و بە كارتی زیرەك بەسەر خێزانەكاندا دابەشدەكرێت و ئەمڕۆ لە سەنتەری شاری سلێمانی دەستكرا بە دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییاندایە.

بابەتی پێشتر

بەریتانیا بە رێككەوتنێكی نوێ پلانی ناردنی كۆچبەران بۆ رواندا زیندوودەكاتەوە

بابەتی دواتر

باشترین ئەو چەرەسانەی سەرچاوەیەكی باشی پرۆتینن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەسعود عەبدولخالق: 16ی ئۆكتۆبەر بەهۆی ئینكاریكردن لەسەر ئەنجامدانی ڕیفراندۆم ڕوویدا

توێژەرێكی سیاسی ڕایدەگەیەنێت، ڕووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر بەهۆی ئینكاریكردن لەسەر ئەنجامدانی ڕێفراندۆمەوە ڕوویدا. مەسعود عەبدولخالق توێژەری سیاسی لە لێدوانێكدا…
Total
0
Share