یەکەم رێوڕەسمی ساڵانەی خەڵاتی شەهید نەقیب محەمەد بەڕێوەدەچێت

بە دروشمی، هیچ شەرەفێک لە ژن کوشتندا نییە، یەکەم رێوڕەسمی ساڵانەی خەڵاتی شەهید نەقیب محەمەد لەتیف بەڕێوەدەچێت.

بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، ئەمڕۆ، بە دروشمی هیچ شەرەفێک لە ژن کوشتندا نییە یەکەم رێوڕەسمی ساڵانەی خەڵاتی شەهید نەقیب محەمەد لەتیف کاتژمێر 10 لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

بڕیارە لەو ڕێوڕەسمەدا چەند کەسێک خەڵات و قەڵغانی رێزلێنانیان پێشکەشبکرێت بەهۆی هەوڵەکانیان لەپێناو رێگریکردن لە توندوتیژی دژی ژنان و خێزان و دەستگیرکردنی تاوانباران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسۆ مامەند: کەرکوکییە دڵسۆزەکان بە زووترین کات کارتەکانتان وەربگرنەوە

سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتی، رایگەیاند، کەرکوکییە دڵسۆزەکان بە زووترین کات کارتەکانتان وەربگرنەوە. ئاسۆ مامەند، سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان،…
Total
0
Share