“حەلبوسی لەڕووی سیاسییەوە كۆتایی هاتووە”

محەمەد حەلبوسی

سیاسییەكی سەربەخۆ پێیوایە قۆناغی سیاسیی محەمەد حەلبوسی كۆتایی هاتووە و دەشڵێت، پرسی ساختەكاری لە هەفتەی داهاتوودا دەوروژێندرێت.

عەدنان تەمیمی، كەسایەتیی سەربەخۆی سیاسیی عێراق رایگەیاند، محەمەد حەلبوسی لەڕووی سیاسییەوە كەوتووە و، سەرجەم سەرچاوەكانی دەسەڵاتی لەدەستداوە دوای بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی بە دوورخستنەوەی لە پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەندامێتیی ئەنجومەنەكە.

وتیشی، “پرسی ساختەكارییەكەی تەواو نەبووە و لەم هەفتەیەدا ئەو دۆسیەیە دەكرێتەوە” ئەوەش لە چوارچێوەی زنجیرەیەك پرسی دیكەی پەیوەندیدارە كە رووبەڕووی دادگای عێراقی دەكاتەوە.

هەڵوەشاندنەوەی پارتی (تەقەدوم) تەنها لە بەردەم كاتدا ماوەتەوە، چونكە سەركردەكانی پارتەكە گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی لە بەلەمیكدان رۆژ لەدوای رۆژ لە نقومبووندایە، وەك ئەوەی تەمیمی ئاماژەی پێدا.

ئەوەشی وت، “تەقەدوم رێچكەی دەسەڵاتی بەكارهێنا وەك هۆكارێك بۆ بڵاوبوونەوە لە ئەودوای پارێزگاكاندا، لەئێستاشدا قەڵەمڕەویی نەماوە و شكستهێنانی لە هەڵبژاردنی داهاتوودا روونە”.

وتەی ئەو كەسایەتییە لەكاتێكدایە ئاگادارانی سیاسی و یاسایی باوەڕیانوایە پاش بڕیارەكەی دادگا، حەلبوسی رووبەڕووی چەندین دۆسیە و پرس دەبێتەوە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بڕی نەوتی دابەشکراوی بڵاوکردەوە

بابەتی دواتر

دابەشكردنی مووچەی مانگی 12 لە عێراق دەستیپێكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share