سەرۆکی ژووری بازرگانیی هاوبەشی ئێران و عێراق رایگەیاند، پێشبیدەنرێت تا کۆتایی ساڵی دارایی بەهای هەناردەی شمەک لە ئێرانەوە بۆ عێراق 11 ملیار دۆلار تێپەڕێنێت.
یەحیا ئال ئیسحاق سەرۆکی ژووری بازرگانیی هاوبەشی ئێران و عێراق رایگەیاند، هەناردەی شمەک لە ئێرانەوە بۆ عێراق لە حەوت مانگی یەکەمی ئەمساڵ بە رێژەی %30 لەسەر بنەمای ساڵانە بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە و چاوەڕێدەکرێت تا کۆتایی ساڵی دارایی واتە تا 20 ی ئازاری 2024 بەهاکەی بگاتە 11 ملیار دۆلار.
ئاشکراشیکرد، هەندێک کێشە لە هەناردە و بازرگانی نێوان هەردوو وڵاتدا هەیە و پێویستە چارەسەریان بۆ بدۆزرێتەوە، کە بەشێکیان پەیوەندی بە دیارینەکردنی دراوێکەوە هەیە لە مامەڵە بازرگانییەکەدا کە پێویستە لایەنی ئێرانی داوا لە بانکی ناوەندی عێراق بکات چارەسەرێکی بۆ بدۆزێتەوە.