عێراق داهاتی نەوتی مانگی رابردووی ئاشكراكرد

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، داهاتی نەوتی مانگی رابردوو گەیشتووەتە زیاتر لە هەشت ملیار دۆلار.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتەكە، كۆی هەناردە و داهاتی نەوتی مانگی تشرینی دووەمی رابردوو بەپێی ئامارە سەرەتاییەكانی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) بریتیە لە 102 ملیۆن و 975 هەزار و 782 بەرمیل، بە داهاتی 8.512 ملیار دۆلار.

ئەوەشی روونكردەوە، لەو بڕە 101 ملیۆن و 764 هەزار و 620 بەرمیلی لە كێڵگەكانی ناوەڕاست و باشوور بووە، 172 هەزار و 383 بەرمیلی هەناردەكردن بووە بۆ ئوردن، بڕی هەناردەش لە قیارە-ەوە یەك ملیۆن و 38 هەزار و 779 بەرمیل بووە.

رێژەی هەناردەی رۆژانە گەیشتووەتە سێ ملیۆن و 433 هەزار بەرمیل، ناوەندی نرخی هەر بەرمیلێكیش 82.66 دۆلارە.

ئەوەش لەكاتێكدایە بڕی نەوتی خامی هەناردەكراوی عێراق لە مانگی تشرینی یەكەمدا گەیشتووەتە 109 ملیۆن و 545 هەزار و 589 بەرمیل بە داهاتی 9 ملیار و 593 ملیۆن و 643 هەزار دۆلار.

بابەتی پێشتر

سەرما هەڕەشە لە نەخۆشانی دڵ دەكات

بابەتی دواتر

واتسئەپ تایبەتمەندیی شاردنەوەی گفتوگۆی تایبەت زیاددەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی دۆلار دابەزی

نرخی دراوە بیانییەكان بۆ ئەمڕۆ شەممە 23ی کانونی دووەم، لە بازاڕەكانی هەرێم بڵاوکرایەوە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە…
Total
0
Share