وەزارەتی كارەبا: گرفتی كوژانەوەی گشتیی كارەبا چارەسەركرا

وەزارەتی كارەبا چارەسەركردنی گرفتی كوژانەوەی گشتیی كارەبا رادەگەیەنێت.

وەزارەتی كارەبا لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، تیمەکانی کارەبا لەوانە کۆنتڕۆڵی کارەبای هەرێم، کۆنتڕۆڵی شارەکان و لایەنە پەیوەندارەکانی وەزارەتی کارەبا گرفتی کوژانەوەی گشتیی کارەبایان چارەسەرکرد و دۆخی کارەبا ئاسایی بووەوە.

دەشڵێت، لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ زیادکردنی بەرهەم و گەڕانەوە بۆ بەرنامەی ئاسایی پێدانی کارەبا.

پێشتر وەزارەتەكە بڵاویكردەوە، ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە، بەهۆی گرفتێكی تەكنیكییەوە تەواوی یەكەكانی بەرهەمهێنانی كارەبای هەرێم كوژانەوە و تیمەكانی وەزارەتی كارەبا دەمودەست كێشەكەیان چارەسەركرد، بەڵام كاتژمێر (1:00)ی شەو بۆ جاری دووەم كوژانەوەی گشتی روویدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە لەبارەی وەرگرتنەوەی کتێبی خوێندن

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، پێویستە پێش راگەیاندنی ئەنجامەکان، کتێبی خوێندن لە خوێندکاران وەربگیرێتەوە. وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم نووسراوێکی…
Total
0
Share