پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاودەكاتەوە و بەپێی پێشبینییەكان پلەكانی گەرما بەرزبوونەوە بەخۆوە دەبینێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما بە نزیكەی یەك پلە بەرزتر دەبێت لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سبەی شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لە هەندێك ناوچە دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە بە ( 1 تـــــا 2 ) پلە بە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ .

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 19 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 19 پلەی سیلیزی

دهۆك : 18 پلەی سیلیزی

كەركوك : 21 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 21 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 19 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 23 پلەی سیلیزی

حاج ئۆمەران: 13 پلەی سیلیزی

سۆران : 18 پلەی سیلیزی

بابەتی پێشتر

مەسعود حەیدەر: جگەلە 700 ملیار دینارەكە پارەی دیكە ئامادەكراوە كە بە قەرز بۆ هەرێم بنێردرێت

بابەتی دواتر

رەحمان خانی: ئاستی ئاو لە بەنداوە بچووكەكانی هەرێم زیادیان كردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share