سەرۆکی دەستەی دادوەریی ئێران: ترەمپ دوورنییە لە تۆڵەکانی کوشتنی قاسم سلێمانی

سەید ئیبراهیم ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆکی دەستەی دادوەریی ئێران، ئەمڕۆ پێنجشەممە 31ی کانونی یەکەم  ڕایگەیاند کە سەرۆکی ئێستای ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ دوور نییە لەو تۆڵەکانی تیرۆرکردنی قاسم سلێمانی.

سەرۆکی دەستەی دادوەری ئێران ئاشکرایکرد، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لەبەردەم جیهاندا دانینا بەوەدا کە تاوانەکە ئەوان ئەنجامیانداوە، بۆیە ئەو تاوانباری سەرەکیی ئەو دۆسیەیە.

ئەم لێدوانانەی سەرۆکی دەستەی دادوەریی ئێران لە میانی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسیی ئێراندا بووە بۆ بەدواداچوون لە دۆسیەی کوشتنی قاسم سلێمانی.

رەئیسی جەختیکردەوە، ئەو ناوانەی کە بە تێوەگلانیان لە کوشتنی قاسم سلێمانیدا دیاریکراون بۆ تۆڵە لێکردنەوەیان، “بەتەنها لەلایەن خێزانەکەی قاسم سلێمانیی یان لەلایەن گەلی ئێرانەوە سکاڵایان لێنەکراوە، بەڵکو ئەمە سکاڵایە دژی ئەو تیرۆرەی ئەمریکا دژی کۆماری ئیسلامی ئەنجامی دەدات”.

ڕاشیگەیاند کە ئەو تۆڵەیە دوور نییە لە سەرۆکی ئێستای ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ کە ڕاستەوخۆ دەستی هەبووە لە کوشتنی قاسم سلێمانیدا.

وتیشی، ئێمە پێداچوونەوەیەکی بەردەوام بۆ دۆسیەی کوشتنەکە دەکەین، “ئەمە هاوشانی کەسایەتی، پێگە و لێهاتوویی گەورەی شەهیدانی بەرگرییە، ئەمە بەشێکە لەو تۆڵەیەی گفتوگۆی لەبارەوە ئەکرێت سەبارەت بە ئەمریکییەکان”.

سەرۆکی دەستەی دادوەریی ئێران داوا لە وەزارەتی دەرەوە و پەرلەمان و دەزگای چاودێریی وڵات دەکات بەدواداچوونی جدیی بۆ دۆسییەکە بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریکا ڤیتۆی بڕیارێکی ئەنجومەنی ئاسایش دەکات بۆ ڕاگرتنی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، روسیا ڕەشنووسی بڕیارنامەیەکی ئامادەکردبوو بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست و وەستاندنی شـ.ـەڕ لە…
زیاتر ببینە

هەوڵێكی دزەپێكردنی ماددەی هۆشبەر بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان پووچەڵكرایەوە

هەوڵێكی دزەپێكردنی ماددەی هۆشبەر لەڕێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە لەنێوان سوریا و ئوردن، لەلایەن هێزەكانی وڵاتی دووەمەوە پووچەڵكرایەوە. ئاژانسەكان لەسەر…
Total
0
Share