وەزارەتی نەوتی عێراق: بەرهەمی ڕۆژانەی گاز لە مانگی ڕابردوودا زیاتر لە دوو ملیار پێ سێجا بووە

وەزارەتی نەوتی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە 31ی کانونی یەکەم ئاماری بەرهەمهێنانی گازی لە مانگی تشرینی دووەمدا بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بڕی بەرهەمهاتوو لە ڕۆژێکدا دوو ملیار و 381 ملیۆن پێ سێجا بووە.

وەزارەتی نەوت لە پێگەی سەرەکیی خۆی ئامارەکەی بڵاوکردووەتەوە و هاتووە، “بەرهەمهێنانی گاز لەلایەن کۆمپانیا نەوتییەکانەوە لە سەرتاسەری عێراقدا بۆ مانگی تشرینی دووەم، دوو ملیار و 381 ملیۆن پێ سێجا بووە، ئەم ژمارەیە لە مانگی تشرینی یەکەمدا دوو ملیار و 370 ملیۆن پێ سێجا بووە، بەمەش 11 ملیۆن پێ سێجا زیادیکردووە بەراورد بە مانگی ڕابردوو”.

وەزارەتی نەوت ڕایگەیاندووە، “بەرهەمی کۆمپانیاکانی باکوور و ناوەڕاست لە گازی سروشتیدا 333 ملیۆن پێ سێجا بووە لە ڕۆژێکدا، هەروەها بەرهەمهێنانی گازی سروستی لە پارێزگای بەسرە، زیقار و میسان 2 ملیۆن و 48 پێ سێجا بووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “بەرهەمی گازی وشکی عێراق یەک ملیار و 87 ملیۆن پێ سێجا بووە، هەروەها گازی شل 4712 تۆن بووە لە ڕۆژێکدا”.

عێراق لە پلەی 11یەمینی وڵاتە دەوڵەمەندەکانی جیهانە بۆ گازی سروشتی، لە دوای هەریەکە لە ڕوسیا، ئێران، قەتەر، سعودیە، ئیمارات، ئەمریکا، نەیجیریا، ڤەنزوێلا و ئیسرائیل.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاوات شێخ جەناب: کاری جددیمان بۆ بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست کردووە

وەزیری دارایی هەرێم لەگەڵ نوێنەری فەرمانبەرانی گرێبەست کۆبووەوە و رایگەیاند، کاری جددیمان بۆ بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست کردووە. لە…
زیاتر ببینە

دیلان غەفور: کارمان بۆ ژمارەیەک خاوەن پێداویستیی تایبەت کردووە و ئێستا مانگانە مووچە وەردەگرن

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایدەگەیەنێت، “کارمان بۆ 650 کەس لە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان ئەنجامداوە و ئێستا مانگانە مووچە…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری سایلۆکانی سلێمانی: هیچ وادەیەک بۆ ناردنی شایستە داراییەکانی گەنمی جوتیاران دیارینەکراوە

بەڕێوەبەری سایلۆکانی سلێمانی رایگەیاند، پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە نەنێردراوە و هیچ وادەیەکیش بۆ ناردنی دیارینەکراوە.…
Total
0
Share