ئاگربەست لە کەرتی غەززە درێژدەکرێتەوە

لایەنە نێوەندگیرەکانی نێوان حەماس و ئیسرائیل رێکەوتن لەسەر درێژکردنەوەی ئاگربەست بۆ دوو رۆژی دیکە.

کەناڵی سی ئێن ئێن لە سەرچاوەیەکی باڵاوە بڵاویکردەوە، لایەنە دیپلۆماتکارەکانی واشنتۆن و دەوحە و قاهیرە رێکەوتوون لەسەر کارکردن بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەست و ئازادکردنی زیاتری دیلەکان.

ئاشکراشیکرد، دیپلۆماتکارەکان لەو باوەڕەدان حەماس ژمارەیەکی زیاتری دیل بەتایبەت ژن و منداڵی لەلا ماوە بۆیە هەوڵدەدەن بۆ ماوەی دوو رۆژی دیکە ئاگربەستەکە درێژبکەنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share