ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت هەفتەی داهاتوو بەغداد 700 ملیار دینار بۆ هەرێم بنێرێت و دەشڵێت، ” وەزیری دارایی عێراق ناتوانێت رێگری لە ناردنی سێ 700 ملیار دیناری دیكە بۆ هەرێمی كوردستان بكات”.
سەباح سوبحی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، وەزیری دارایی عێراق ناتوانێت رێگری لە ناردنی سێ 700 ملیار دیناری دیكە بۆ هەرێمی كوردستان بكات چونكە ئەو پرسە دەخرێتە دەنگدانەوە و زۆرینەی وەزیرەكان لەگەڵ ناردنی سێ 700 ملیار دیناری دیكەن بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان.
ئاشكراشیكرد، هەمواركردنەوەی یاسای بودجە دەكەوێتە دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان و رێككەوتن لەسەر هەمواركردنەوەی یاسای بودجە كراوە و لە هەمانكاتدا توركیاش جددییە لە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم.