بە تۆمەتی راوکردنی باڵندەی کێوی پێنج کەس دەستگیرکران

لە دوو ناوچەی جیاواز، پێنج کەس بە تۆمەتی راوکردنی باڵندەی کێوی دەستگیرکران، چەند کەرەستەیەکی راوکردنیش دەستیان بەسەرداگیرا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی دەرچوونی مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستانی ئاغجەلەر بۆ سنووری گوندی ( تەوەکەڵ ) سێ هاووڵاتی بە تۆمەتی ڕاوکردن دەستگیر کران کە سێ باڵندەی کێوی (سوێسکە)یان ڕاوکردبوو ، هەروەها دەست بەسەر دوو لایتی دەستی و تۆڕێک و یەک چەقۆ داگیرا.

باس لەوەش دەکات، لە هەمان کاتدا لە سنووری گوندی ( لەکاو )ی سەر بە ناحیەی تەکیە لە لایەن کارمەندانی بنکەی پۆلیسی دارستانی تەکیەوە دوو هاوڵاتی دەستگیرکران کە سەرقاڵی ڕاوی باڵندەی کێوی بوون، هەروەها دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێك و یەک لایتدا گیرا.

بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوە و بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی ،ڕادەستی دادوەر کراوە .

 

بابەتی پێشتر

توێژینەوەینەوەیەک: نزیکەی %40ی خواردنەکانی منداڵان قڕکەری ژەهراوییان تێدایە

بابەتی دواتر

ناوی کاندیدانی پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشکەش بە چێوەی هەماهەنگی کران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەرمی ژنێك لە هەولێر دۆزرایەوە

پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، هێزەكانیان تەرمی ژنێكیان لە نزیك تونێلی میراوە دۆزیوەتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بەیانی ئەمڕۆ بڵاویكردەوە،…
Total
0
Share