عومرەکارێکی کورد لە سعودیە کۆچی دواییکرد

ژنێکی کورد کە بۆ مەبەستی بەجێگەیاندنی عومرە سەردانی سعودیەی کردبوو، ئەمڕۆ پاش بەجێگەیاندنی ئەرکەکانی کۆچی دواییکرد، بڕیارە لە مەککە بەخاک بسپێردرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە 27ی تشرینی دووەمی 2023 ژنێکی عومرەکاری کورد بەناوی(تەلە حەمە علی قادر) لە سعودیە کۆچی دواییکرد.

ئاماژە بەوەش دەکات، “ئەو عومرەکارە تەمەنی 74 ساڵە و خەڵکی شاری سلێمانییە و بە مەبەستی ئەنجامدانی سوونەتی عومرە، سەردانی عەرەبستانی سعودیەی کردووە و دوای تەواوکردنی ئەرکەکانی و خۆئامادەکردن بۆ گەڕانەوە کۆچی دواییکردووە و هەر ئەمرۆش دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی کەسوکارییان بڕیارە لە حەرەمی پیرۆزی مەککە نوێژی لەسەر بکرێت و پاشان لە گۆڕستانی مەککە بە خاک بسپێردرێت”.

بەپێی ئامارەکان، لە سەرەتای دەستپێکی وەرزی عومرەوە تاکو ئێستا دەیەم عومرەکاری کوردە لە سعودیە کۆچی دواییان کردووە کە چوار پیاو و شەش ژن بوون.

بابەتی پێشتر

عیزەت سابر: بەغداد نەوتی سپی بەنرخی هەرزان رەوانەی هەرێم دەكات

بابەتی دواتر

تۆمەتبارێکی داواکراو دەستگیرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share