بەهۆی ماراسۆنەوە شەقامێکی هەڵەبجە دادەخرێت

بەهۆی ئەنجامدانی ماراسۆنەوە سبەینێ سایدی (هەڵەبجە بۆ سیروان) بەڕووی هاتوچۆی شۆفێراندا بەربەست دەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، کاتژمێر 9ی سەرلەبەیانیی سبەینێ سێشەممە 28ی تشرینی دووەمی 2023 (زانکۆی هەڵەبجە و رێکخراوی کەمئەندامان) بە دروشمی (ئاشتی لە بابەتەوە بۆ پێویستی) لە ناحیەی سیروانەوە بۆ یاریگای نێودەوڵەتیی هەڵەبجە راکردنێکی ماوەدرێژ ئەنجامدەدەن.

ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ ئەو مەبەستە شۆفێران ئاگاداردەکەینەوە سایدی (هەڵەبجە بۆ سیروان) تا تەواوبوونی چالاکییەکە بەڕووی هاتووچۆی شۆفێراندا بەربەست دەکرێت.

بابەتی پێشتر

هەڵبژاردنی كەسێكی سەربەخۆ بۆ پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بەدوور دەزانرێت

بابەتی دواتر

لیوای 20ی هاوبەش دەستبەكاردەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share