لە گوندێکی سنووری پێنجوێن، دوو کەس بەتۆمەتی زیادەڕۆیی و دروستکردنی خانووی بێ مۆڵەت دەستگیرکران.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی، بڵاویکردەوە، مەفرەزەیەكی بەشى پۆلیسی دارستانی پێنجوێن لە ئەنجامی گەڕان و پشکنینە بەردەوامەکانی سنورەکەیان 2هاوڵاتیان بە تۆمەتی زیادەڕۆیی و دروستکردنی خانووی بێ مۆڵەت لە سنووری گوندى (راوکان ) دەستگیرکرد.
باس لەوەش کراوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە رێکخراوە و بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی، رادەستی دادوەر کراوە.