بەڵێنێك بە مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەدرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەڵێندراوە لە هەمواری یاسای بودجە بۆ ساڵی 2024 كێشەی مووچە چارەسەربكرێت.

غەریب ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، مانگانە لە كاتی خۆیدا مووچەی مووچەخۆرانی عێراق دابەشدەكرێت، بەڵام بەهۆی چەند كێشەیەك لە یاسای بودجە پشكی هەرێمی كوردستان نانێردرێت.

راشیگەیاند، بەڵێندراوە لە هەمواری یاسای بودجە بۆ ساڵی 2024 كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان چارەسەربكرێت.

وتیشی، “پێویستە سەرۆكی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرێت چونكە جێگری سەرۆكی پەرلەمان دەتوانێت كۆبوونەوەی بەپەلە ئەنجامبدات و هەموو هەوڵەكان بەو ئاراستەیە بوون پرسی ياسای بودجە یەكلابكرێتەوە، بەڵام بەهۆی ناكۆكی لایەنەكانەوە هەمواری یاسای بودجە دەكەوێتە ساڵی نوێوە”.

بابەتی پێشتر

سبەی نەوت لەناو شاری سلێمانی دابەشدەكرێت

بابەتی دواتر

کارەبای سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share