لەماوەی چەند کاتژمێرێکدا ئاستی ئاوی رووباری دیجلە بەرزدەبێتەوە و رەنگەکەی دەگۆڕێت

بەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ بەخەبەرهاتنی هاوڵاتییانی شاری بەغداد سەرسامبوون بە بەرزبوونەوەی رێژەی ئاوی رووباری دیجلە و گۆڕانی رەنگەکەی بە شێوەیەکی لەناکاو.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ رووباری دیجلە لە شاری بەغداد بەرزبوونەوەی ئاوەکەی بەخۆیەوە بینیوە و رەنگەکەی بۆ رەنگی قوڕولیتە گۆڕاوە.

ئاماژەیان بەوەشکرد، بەرزبوونەوەی رێژەی ئاوەکە بەهۆی بەردانەوەی بەنداوی سامەرابوو لەدوای ئەو شەپۆلی بارانبارینەی عێراقی گرتەوە.

ماوەی چەند ساڵێکە ئاوی رووباری دیجلە و فوڕات بەشێوەیەکی بەرچاو لە خاکی عێراقدا کەمیکردووە بەهۆی ئەو بەنداوانەی لەلایەن تورکیا و ئێرانەوە دروستکراون.

پێشبینی دەکرێت تا ساڵی 2040 عێراق شتێکی نەمێنێت بەناوی رووباری دیجلە و فورات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رۆیتەرز: تا دوای هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی لە عێراق ناکشێنەوە

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، گفتوگۆکانی عێراق و ئەمریکا لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی تا دوای هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا کۆتاییان…
Total
0
Share