میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، یەکەم حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە پارێزگای واست تۆمارکرا.
سەرچاوەیەکی پزیشکی بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند، “پارێزگای واست یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوونی تۆمارکرد، کە پیاوێکی تەمەن 30 ساڵانە و خەڵکی قەزای جاسانە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “باری تەندروستیی تووشبووەکە جێگیرە و دۆخەکەی سەخت نییە”.
تای خوێنبەربوون، نەخۆشییەكی ڤایرۆسییە و لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە؛ بەپێی راپۆرتێکى رێكخراوی تەندروستیی جیهانی، %40ـی ئەو كەسانەی تووشی دەبن، گیانلەدەستدەدەن.